سەردێر

پەیوەند جاف گۆرانی (بۆ گوڵێ) دەڵێت؟

هونەرمەند پەیوەندی جاف نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی (بۆ گوڵێ) بڵاودەکاتەوە.
بەرهەمە نوێکەی پەیوەند جاف لە دەرهێنانی بڕیار فەتاحە و دووەم بەرهەمی پەیوەند جافە لە ماوەی ڕابردوودا، ئەمەش پاش ئەوەی لە نەورۆزدا بەرهەمێکی شادئامێزی بڵاوکردەوە.
پەیوەند جاف، خەڵکی شاری هەڵەبجەیە، ساڵانێکی زۆرە کاری هونەری دەکات و خاوەنی چەندین ئەلبوم ڤیدیۆ کلیپە.