سەردێر

لە ١٧ منداڵ ١٥ی لەگەڵ کەسی نەناسراودا دەڕوات، تەنانەت کە دەشزانن ئەوە نابێت، بەڵام بۆچی؟

بەپێی توێژینەوەیەکی ڕێکخراوی Lisa Alert ی ڕووسی کە تایبەتە بە بەدواداچونی کەیسی منداڵی فڕێندراو، لە نێو ١٧ منداڵدا کە تەمەنیان لە نێوان ٢ بۆ ١٢ ساڵدابووە، ١٥ منداڵیان لەگەڵ کەسی نەناسراودا ڕۆشتوون.

توێژینەوەکە لە پارکێکدا ئەنجام دراوە بە مەبەستی فڕاندنی منداڵەکان پاش ئەوەی کەسێکی نەناسراو هەوڵیداوە قەناعەتیان پێبکات و لەگەڵ خۆیان بیانبات، پێشتریش دایک و باوکی منداڵەکان لە تاقیکردنەوەکە ئاگادار کراونەتەوە.

لە پاش تاقیکردنەوەکە ١٥ منداڵیان لەگەڵ کەسە نەناسراوەکاندا ڕۆشتوون و تەنها ٢ منداڵیان ڕەتیانکردۆتەوە کە لەگەڵیاندا بڕۆن و بەهیچ جۆرێک ڕازی نەبوون.

 

کەسە نەناسراوەکان بەم دەستەواژانە هەوڵیانداوە منداڵەکان لەگەڵ خۆیاندا ببەن:

  • با بچین شتت بۆ بکڕم!
  • با بچین خواردن بدەین بە کۆترەکان!
  • سمۆرەیەکم بینی لەوێدا، وەرە با بچین تەماشای بکەین!
  • باوکت وتی بۆم بهێنەرەوە، وەرە با بتبەم لەگەڵ خۆمدا!

لەپاش تاقیکردنەوەکەش منداڵەکان وتویانە لەبەر ئەم هۆکارە لەگەڵ کەسە نەناسراوەکاندا ڕۆشتوون:

  • ئەو خانمە داوای لێکردم لەگەڵیدا بڕۆم و منیش چوم
  • وامزانی دایکم چاوەڕوانم دەکات

 

 

ئەو هۆکارانەی وادەکات منداڵەکە لەگەڵ کەسی نەناسراودا بڕوات

 

-توێژەران هۆکاری سەرەکی بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە منداڵەکە شەرم دەکات لەوەی بڵێت ناچم، چونکە دەڵێن “گەر ئەم کەسە خراپ نەبوو چی؟ گەر من هاوار بکەم هەموان گاڵتەم پێدەکەن و بە گێژم دەزانن”

 

-هاوکات توێژەران ئاماژەیان بەوەداوە کە منداڵەکان زیاتر منتمانە بە ژنان و کچان دەکەن و لەگەڵیاندا دەڕۆن، چونکە وادەزانن تەنها پیاوانی نەناسراو دەکرێت خراپ بن.

 

-جگە لەوەی کلتوری گەورەکردنی منداڵ کە دەبێت بەقسەی کەسی لەخۆی گەورەتر بکات هۆکارێکی دیکەیە.