سەردێر

ناسڕی ڕەزازی: ئەو هەواڵانەی لەبارەی منەوە بڵاوکراوەتەوە ڕاست نییە

هونەرمەند ناسڕی ڕەزازی ڕەتی دەکاتەوە کە دۆخی تەندرووستی خراپبوبێت و ئاماژە بەوەش دەکات کە تەنها سترێس و دڵەڕاوكێی هەبووە.
ناسڕی ڕەزازی وتویەتی”چەند شەوێك پێش ئێستا لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی دەركەوتم، كە تەندروستی گەدەم باش نەبو، كەمێكس سترێسم هەبو، ئەویش ئاساییە ئەگەر كەسێك دوای چەندین ساڵ لەسەر شاشە دەربكەوێتەوە و سترێس و دڵەڕاوكێی هەبێت”
ئەو وتیشی”بەداخەوە هەندێك كەس كردیان بە دەنگۆ و بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناڕاست، قسەی زۆریان كردبو دەربارەی ئەوەی تەندروستیم خراپ بوە، لەگەڵ ئەوەی پێم وایە ئەمە هەندێكی دڵسۆزی و خۆشەویستی هەوادارانی منن، رەنگە هەندێكیشی لەبەر ئەوە بێت هیچ كەسێك بێ دوژمن نییە، بەتایبەت ئەو كەسانەی بەناوبانگن”