سەردێر

گەر ئەم ڕەمەزانە بەڕۆژوو بوبیت، ئەوا بزانە چ سودێکت بە خۆت و جەستەت گەیاندووە؟

ڕۆژوو و هەڵتەکاندنی ئیلحاد (ڕۆژو گرتن و سوودەکانی و زانست)

(…… وَ أَنْ تَصُومُوا خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ……البقرة/ ١٨٤)

په‌یامبه‌ری خوا (ﷺ) دەفەرمووێت:(الصيام جنّة……)
واتە: رۆژوو گرتن پارێزەرە

با پێکەوە بزانین لە چی دەمانپارێزێت….
بێگومان لە گوناه و نەخۆشییە جەستەیی و دەروونییەکان و ئاگری دۆزەخ.

لێکۆڵینەوەو توێژینەوە زانستییەکان لە سەر سوودەکانی ڕۆژو لە زانکۆو تاقیگا بە ناوبانگەکانی جیهان

جاروبار دەبینین و دەبیسین دەڵێن ڕۆژو گرتن سوودی نییەو زیانی بۆ جەستەو گورچیلە هەیە

ئێمەش زۆر بە کورتی دڵۆپێک لە دەریای سوودەکانی ڕۆژوتان بە بەڵگەی زانستی بۆ دادەنێین

رۆژوو جگە لە لایەنە رۆحییەکەى کە موسوڵمانان بە گرتنى ئاسوودە دەبن، لە ڕووی جەستەیی و دەروونییەوە سوودێکی یەکجار زۆری هەیە.

لایەنە باشەکانى رۆژووگرتن

– دوای 8 کاژێر لە نەخواردن، جەستە دەچێتە باری برسیبوونەوە
– لە باری برسیبووندا ئیتر جەستە لە ریخۆڵەدا خۆراکی پێویستی نەماوە هەڵیبمژێت.
– نەمانی خۆراک لە ریخۆڵە، هانی جەستە دەدات سوود لە شەکری هەڵگیراوی نێو جگەر و ماسولکەکان وەربگرێت.
– دوای کەمبوونەوەی شەکری هەڵگیراو، جەستە پەنا بۆ چەوریی هەڵگیراو دەبات و دەیانسووتێنێت وەک سەرچاوەیەک بۆ وزە، ئەوەش گرنگە بۆ دابەزاندنی کێش.
– ئەو کاتانەی رۆژوو چەند رۆژێک دەخایەنێن، جەستە بیر لە تێکشکاندنی ماسولکەکان و وەرگرتنی پرۆتینەکەیان دەکاتەوە وەک سەرچاوەیەکی وزە. هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە رۆژووی رەمەزان کەمتر لە رۆژێک دەخایێنێت و ئەو مەترسییە دروست ناکات.
– رۆژوی رەمەزان وا دەکات جەستە ئەو خۆراکانە بەکاربهێنێت کە دەمێکە لە شێوەی شەکر و چەوریدا لە جگەر و ژێر پێستدا هەڵیگرتوون ، هەروەها چەندین ژەهر و ماددەی زیانبەخشیش لەکاتی بەڕۆژووبووندا فڕێ دەدرێنە دەرەوە.
– رۆژوو دەروون ئارام دەکاتەوە، لایەنی رۆحی بە سەر لایەنی جەستەییدا زاڵ دەبێت و زیاتر لە جاران خێزانەکان لە سەر سفرە کۆدەبنەوە، ئەوە جگە لە چەندین کەشی کۆمەڵایەتی دیکە.
– توێژینەوەکان دەریانخستووە رۆژوو ئاستی چەورییە زیانبەخشەکانی خوێن رێکدەخات.
– رۆژوو بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵوودەبوون گرنگە. جگەرەنەکێشان بۆ ماوەی 16 کاژێری بەڕۆژووبوون، رێگاکەت بۆ کورت دەکاتەوە کە لە 8 کاژێرەکەی دیکەش بەسەر حەزی کێشانی جگەرەدا زاڵ ببیت.

– هەلێکی زێڕینە بۆ رێکخستنی کێش: بۆ ئەوەی کێش داببەزێت، دەبێت بەشێوازێکی تەندروستانە و لەسەر رێنماییە زانستیەکان رۆژوو بگریت، توێژینەوەکان دەڵێن 50-60%ی ئەوانەی بەڕۆژوون، هیچ گۆڕانکارییەک لە کێشیاندا روونادات، چونکە پابەندی رێنماییەکانی پزیشکان نابن سەبارەت بە رۆژووی دروست.

 

ئامادەکردنی : ئاشنا خورشید
پەیمانگەی رواندز