سەردێر

وەڵامی ئەم پرسیارە بدەرەوە، ئەوە دەری دەخات تۆ سەر بە کام شێوازەیت لە بیرکردنەوە

زاناکان باوەڕیان وایە کە مرۆڤەکان بەسەر دوو بیرکردنەوەیی ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژئاوایدا دابەش بوون و هەریەکەیان لە ژێر کاریگەری ئەو دوو کلتورەدا لێکدانەوە بۆ شتەکان دەکەن.

 

ئەمەی خوارەوە تاقیکردنەوەیەکە کە نیشانی دەدات بیرکردنەوەی تۆ ڕۆژهەڵاتییە یاخود ڕۆژئاوایی:

 

وەڵامی ئەم پرسیارە بدەرەوە:

لەم وێنەیەدا کامیان نامۆیە؟ کەروێشکەکە یاخود گوێزەرەکە یاخود پانداکە؟

 

بۆ دەرئەنجامەکە بچۆرە خوارەوە:

 

 

گێزەرەکە: گەر پێت وایە گێزەرەکە نامۆیە ئەوا بیرکردنەوەی تۆ ڕۆژئاواییانەیە، چونکە (بکەرەکە)  گرنگە و  ئەوەی کە کەروێشک و پانداکە هەردووکیان ئاژەڵن خاڵی هاوبەش درووستدەکات لەلای تۆ.

پانداکە: گەر پێت وایە پانداکە نامۆیە چونکە خواردنی کەروێشکەکە گوێزەرەکە و پاندا شتی دیکە دەخوات، ئەوا بیرکردنەوەی تۆ ڕۆژهەڵاتیانەیە، چونکە (کردارەکە) لای تۆ گرنگە کە خواردنی گێزەرەکەیە لەلایەن کەروێشکەکەوە.