سەردێر

جلی ژێرەوەی شاژنە ڤێکتۆریا بۆ فرۆشتن دەخرێتە مەزادەوە

لە مەزادێکدا جلی ژێرەوەی ڤێکتۆریا شاژنی بەریتانیا لە ساڵی 1837 بۆ 1901 بە نرخی دەستپێکی چوار هەزار دۆلار نمایش کرا.

جلوبەرگەکە لەسەر ماڵپەڕی ئیبەی نمایشکراوە و هەموان دەتوانن بەشداری لە پرۆسەی کڕینەکەدا بکەن و نرخی گواستنەوەشی بێ بەرامبەرە

ئەمەش لەکاتێکدایە کە شاژنە ڤێکتۆریا بەوە بەناوبانگ بوو کە گرنگی بە جلوبەرگی ژێرەوەی خۆی دەدات و کۆمپانیای بەناوبانگی ڤیکتۆریا سیکرێت بۆ جلوبەرگی ژێرەوە ناوەکەی لەوەوە وەرگرتووە.