سەردێر

کۆمەڵێک خواردەمەنی کە بەهەڵە هەڵی دەگریت و لێرە شێوازە ڕاستیەکەی بخوێنەرەوە

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک خواردەمەنییە کە بەهەڵە هەڵی دەگریت و لێرە شێوازە ڕاستیەکەی بخوێنەرەوە:

 

ئەو خواردنانەی پێویستە لە تاقی کەوانتەردا هەڵبگیرێت دوور لە تیشکی خۆر

خواردنەکانی وەک نان و چۆکۆلاتە و هەنگوین و زەیتی زەیتوون و سیر و پیاز باشترە لە ناو کەوانتەردا هەڵبگیرێت بەجۆرێک کە تیشکی خۆر لێی نەدات.

 

ئەو خواردنانەی کە دەتوانیت لەسەر مێز یان تاقی کراوە دایبنێیت 

هەندێک لە خواردنەکان دەتوانیت لە شوێنی کراوە و لەبەر تیشکی خۆت دایبنێیت، بۆنمونە پڕتەقاڵ و میوە ترشەکان و ئەڤۆگادۆ و خەیار و باینجان و تەماتە.

 

ئەو خواردنانەی کە دەبێت لەنێو ساردکەرەوە هەڵبگیرێت

خواردەمەنەیەکانی وەک هێلکە و سەوزەکان و بادەم دەبێت لە ساردکەرەوەدا هەڵبگیرێت، بەهەمان شێوە ئاردیش بەو پێیەی لە شوێنی شێداردا زوو تێکدەچێت و پێویستە لە شوێنی سارددا بێت.