سەردێر

ئەوانەی بۆتۆکس و فیلەریان کردووە، ئایا دەتوانن ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا وەربگرن؟

بەشێک لە خانمان بۆ جوانکاری بۆتۆکس و فیلەریان وەرگرتووە، بەڵام ئایا دەتوانن ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا وەربگرن؟

د. زانا دزەیی، پسپۆڕی هەناو لەمبارەیەوە دەڵێت”کۆمەڵەی پزیشکانی نەشتەرگەریی پێستی ئەمریکیی دەڵێن بەڵێ وەربگیرێت باشترە، ھەروەھا ئاماژە بەوە دەکەن کە بوونی چەند حاڵەتێکی زۆر کەمی سادە کە بریتیی بووە لە ئاوسانێکی کاتیی لە شوێنی فیڵەرەکە تەنھا لە سێ کەس لەوانەی ڤاکسینی مۆدێرنایان وەرگرتووە، نابێت ببێتە ڕێگر لەبەردەم وەرگرتنی ڤاکسینەکە. چونکە حاڵەتەکان سادەبوونە و بە ھەندێ دەرمانی تایبەت چارەسەر دەکرێن”

ئەم دکتۆرە وتوشیەتی”ئەوانەی بۆتۆکسیان کردووە، تا ئێستا ھیچ کێشەیەکی ئەوتۆیان نەبووە و نابێتە ڕێگر لەبەردەم وەرگرتنی ڤاکسینەکە.”