سەردێر

١٠ نیشانەی ترسناك بۆتوشبون بە جەڵدەی مێشك کە باشترە پێستر بیزانیت

دروستبونی جەڵدەی مێشك بەهۆی گیرانی دەمارەكانی خوێنەوە ڕودەدات، ئەمەش بەزۆری بەهۆی خواردنی ناتەندروستەوە، بۆنمونە هەبونی ڕێژەیەكی زۆر لە خوێ‌ و چەوری کە دەبێتە هۆی هەوكردن و گیرانی دەمارەكانی خوێن و ئەوەش دەبێتە هۆی جەڵدەی مێشك .

لەبەر ئەو هۆكارە پێویستە خواردنی تەندروست بخۆین و زۆر ئاگاشمان لە كێشی لەشمان بێت چونكە قەڵەوی و كێشی زیادەی لەش یەكێكە لە هۆكارەكانی توشبون بە جەڵدەی مێشك.

ئەمەش ئەوخاڵانەن كە نیشانەی توشبونن بە جەڵدەی مێشك، كە پێویستە بە بینینی هەر نیشانەیەك لەوانە بە زوترین كات سەردانی پزیشكی پسپۆر بكرێت. ئەوانەش:

-كزبونی چاو لە ماوەیەکی کەمدا بە شێوەیەکی نائاسایی، لاوازی توانای بینین یەكێكە لە نیشانەكانی جەڵدەی مێشك , زۆربەی ئەوكەسانەی توشی جەڵدەی مێشك بون پێشتر توشی چاو كزی بون.

-سەرئێشەی زۆر وە سەرئێشەیەكی لەناكاو یەكێكی ترە لەنیشانەكانی توشبون، بە تایبەت لەناو ئافرەتاندا.

-سەرئێشەیەكی كەم و بەردەوام، یەكێكیترە لە نیشانەكانی توشبون.

-توانای قسەكردن كەمدەبێتەوە بەجۆرێك كە لێی تێناگەیت، یاخود بە قورسی قسەی بۆ دەكرێت.

-هەناسە توندی و كۆكەی زۆر ، بەجۆرێک کە نەتوانێت هەناسەی قوڵ هەڵمژێت.

-هەست كردن بە ماندوی بەبەردەوامی

-تفكردنەوە بە بەردەوامی

-هەست كردن بەئازار لەیەك لای دەموچاودا

-توشبون بە ڕەق بون وشەلەلی نیوەی دەموچاو

-نەجوڵانی لەناكاوی دەست و پەنجەكان، یان شەلەلی نیوەی لە هەندێ‌ ئەندامی لەش.