سەردێر

چۆن منداڵەکەت هاندەدەیت بۆ ئەوەی بەڕۆژوو بێت؟ گەر بە دزیەوە ڕۆژوەکەی شکاند دەبێت چی بکەیت؟

دایكان و باوكانی ئازیز كاتێك منداڵەكانتان بەڕۆژوو دەبن، ئەوا ستایشیان بكەن و پێیاندا هەڵبدەن، چونكە بەمە هەست دەكەن كارێكی باشیان ئەنجام داوە و ئەم هەستەشیان هاندەریان دەبێت بۆ بەردەوامبوون لە سەر ڕۆژووگرتن.

بەڵام ئەگەر بۆتان دەركەوت یەكێك لە مناڵەكانت ڕۆژووەكەی شكاندووە یان هەر بەڕۆژوو نەبووە، ئەوا نەكەیت توندوتیژیی لەگەڵدا بەكار بهێنیت یانسەرزەنشتی بكەیت، چونكە ئەم دۆخە پێویستی بە هێوری و ژیری هەیە تا بزانیت بۆ وای كردووە و گرفتەكە چارە بكەیت.

كتێبی: پەروەردەی منداڵ لەنێو خێزان و قوتابخانەدا
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا