سەردێر

ئەم کچانە هەموویان خوار ١٦ ساڵن ، بەڵام ئەمریکیەکان باڵایان جیاوازە

پێشکەوتن و کوالێتی خواردن و سستمی ژیان و ژینگە و بۆماوە وادەکات کە مرۆڤەکانی ئەو کۆمەڵگەیەش باڵابەرزتر و گەورەتر دەربکەون، ئەم وێنەیەش بە جوانی ئەو جیاوازییە نیشان دەدات.

وێنەکە لە پاڵەوانیتی باسکەی کچان بۆ خوار تەمەن ١٦ ساڵ گیراوە کە تێیدا هەڵبژاردەی ئەمریکا (سورەکان) و هەڵبژاردەی سەلڤادۆر (شینەکان) لەبەرامبەر یەکدا یاری دەکەن.

بەوتەی د.ئاوات واژه یی پسپۆڕی گەشە و نەخۆشی مناڵ ” «ژینگە و بۆماوە» دوو ھۆکاری سەرەکی گەشە و بەرزبوونی باڵان، مناڵێک لە کوردستان گەورەبووبێ و بەو ھەموو قەیرانەدا بڕوات لەگەل یەکێک کە لە سوویدە بەتەمای وەک یەک بێت؟!”

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەم یارییەدا کچە باڵا بەرزە ئەمریکیەکان بە جیاوازییەکی زۆر و بە ١١٤ خاڵ بەرامبەر بە ١٩ لە کچانی سەلڤادۆر دەبەنەوە.