سەردێر

دیمەنی شارۆچکەی بۆینگی ساختە، کە ئەمریکا لە دژی ئەڵمانیا و بۆ پاراستنی فڕۆکەکانی درووستی کرد

لە جەنگی جیهانی دووەمدا، ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا شارۆچکەیەکی ساختەی لەسەر باڵەخانەی کارگەی درووستکردنی بۆینگ درووستکرد بۆ پاراستنی لە هێرشی فرۆکە لە ئاسمانەوە لە ئەگەری ڕوودانیدا.

شارۆچکەکە لە لایەن ئەندازیارانی تایبەتەوە دیزیان کرابوو، هاوکات دانیشتوانەکەشی وەک فەرمانبەر ڕۆژانە لەشارەکەدا دەمانەوە و خۆیان وەک دانیشتوانێکی ئاسایی نیشان دەدا.

شارۆچکەکە بەجۆرێک درووستکراببوو کە لە ئاسمانەوە وەک ناوچەیەکی کشتوکاڵی و لادێنشیین دەهاتەبەرچاو، ئەمەش بۆ پاراستنی کارگەکە لە موشەکبارانکردنی.

بەڵام لە خوارەوەی ئەو شارۆچکەیە کارگەی درووستکردنی فڕۆکەی جەنگی بۆینگ هەبوو کە زیاتر لە ٣٠ هەزارکەس کاریان تێدادەکرد و ئەو فڕۆکانەیان درووستدەکرد کە دواتر زیاتر لە ٦٤٠ هەزار تەن تەقەمەنیان بەسەر ئەڵمانیادا خستە خوارەوە.

 

کارگەکە دواتر و پاش جەنگ گوازرایەوە بۆ شوێنێکی دیکە و ئەم شوێنەش وەک مەغزەنێک سوودی لێوەردەگیرا، بەڵام دواتر لە ساڵی ٢٠١٠ بەیەکجاری ڕووخێندرا.

دیمەنی ئێستای ناوچەکە