سەردێر

دەرمانی دابەزاندنی کێش چی بەکاربێنم باشە؟ دکتۆرێکی کورد وەڵام دەداتەوە

پرسیارێکی باو هەیە لەناو خەڵکدا کە دەپرسن دەرمانی دابەزاندنی کێش چی بەکاربێنم باشە؟ دکتۆر رێژین یاسین، شارەزا لە نە شتەرگەری گورچیلە و پرۆستات و میزلدان وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە:

زۆربەی دەرمانی دابەزاندنی کێش رێگە پێدراو نین لە ڕێگەی دەزگای وەبەرهێنی خۆراک و دەرمان (FDA) ، کە ڕێکخراوێکی ئەمریکیە بۆ هەڵسەنگاندنی کوالیتی جۆری، وە زۆربەی کات لە ڕێگەی پەیچ و بازاری ڕەشەوە لە ژێرناوی دەرمانی گیایی دەفرۆشرێن ، زۆرینەی دەرمانەکان پێکهاتەیەک و ناوێکی زانستیان نیە و لە ژێر ناوی دەرمانی تێکەڵە بەکاردێت و کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکرێت، کە ئەمانیش دەتوانرێت پۆلێن بکرێن بۆ دوو جۆر :
– ئەو دەرمانانەی کە هیچ زیانێک و هیچ سودێکیان نیە .
– ئەو دەرمانانەی کە تە نها زیانیان هەیە.
یەکێک لەو دەرمانانەی کە لە زۆربەی پێکهاتەکاندا بە کاردێت و زیانی زۆرە ئەوانەن کە دەبنە هۆکاری ڕێگری لە هەڵمژینی چەوری و شلەی ناو ڕیخۆڵەکان و دەبنە هۆکاری ڕەوانی و سک چونی بەردەوام ، ئەگەر هاتوو بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بە کاربێت دەبێتە هۆی :
– ووشک بوونەوە ی جەستە و لە دەست دانى خوێ و کانزا بە سودەکان ، گران بوونی کاری گورچیلەکان و پەک کەوتنی گورچیلە.
– دروست بونی بەردی گورچیلە لە جۆری ( calcium oxalate , ammonium urate )
– داخورانى ناوپۆشی ڕیخۆڵەکان .
لە بەر ئەوە هەمیشە لە ڕێگەی تەندروستەوە هەوڵی کێش دابەزاندن بدرێت وەک : وەرزش کردن ، پرۆگرامی خۆراکی تەندروست .