سەردێر

١٠ فێڵ کە لە زۆربەی مۆڵەکاندا لێتدەکرێت و تائێستاش بەخۆت نەزانیوە

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک تاکتیکە کە لە زۆرینەی مۆڵەکاندا بەکاردەهێندرێت، کە زۆرجار ناچارت دەکات شتێک بکڕیت کە لە بنەڕەتدا پێوسیتت نییە:

 

-توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە ٦٠٪ی کڕیاران لە شوێنی پارەداندا بەشێک لە پێداویستیە لاوەکیەکان دەگێڕنەوە، مارکێتەکان لەو شوێنانەدا ڕێگای گەڕانەوە دەگرن و هیچ تاقێکی بۆشیش ناهێڵنەوە تا شەتە زیادەکانی لەسەر دابنێیت.

-شوێنی ناخواردن لە مۆڵەکاندا زۆر تەسکە و لەیەک نزیکە، کورسیەکانیش بۆ دانیشتنی ماوە کەمە تا خێرا نانەکەت بخۆیت و هەڵبستیت شتی زیاتر بکڕیت.

-هەر وەک چۆن لە گازینۆدا کاتژمێر و پەنجەرە لادەبرێت بۆئەوەی کات لەبیر بکەیت، لە مۆڵ و مارکێتەکانیش هەمان تاکتیک پەیڕەو دەکەن.

-بەشێوەیەکی گشتی لە ناوەوەی مۆڵەکان گۆرانی بە دەنگی بەرز و ڕوناکی زۆر هەیە، بەڵام کاتێک دەچیتە فرۆشگاکان لە مۆڵەکەدا ڕوناکیەکە کەمە و گۆرانیەکی هێواش و ئارامی لەسەرە، بۆئەوەی زۆرترین ماوە لە ژورەوە بمێنیتەوە.

-لە ژوری تاقیکردنەوەی جلدا لە مۆڵەکان ئاوێنەی کوالێتی باش و گەورە داندراوە، تەنانەت بەشێک لە مۆڵەکان سەبغی پەمەی دەدەن لە شوشەکە بۆئەوەی پێستت جوانتر دەربکەوێت، بەوەش خۆت جوانتر دەبینیت و جلوبەرگەکە دەکڕیت.

-کاتێک زۆر دەچیت بۆ مارکێتێک شوێنەکان دەزانیت و ئەوەی دەتەوێت دەیکڕیت، هەر بۆیە ئەوان ناوە ناوە شوێنی کەرەستەکان دەگۆڕن بۆئەوەی ناچار ببیت زیاتر بە مارکێتەکەدا بگەڕێیت.

-لە مارکێتەکاندا گڵۆپ بەپێی ڕەنگی میوەکە دادەندرێت، بۆنمونە بۆ مۆز گڵۆپی زەردی لێدەدرێت بۆئەوەی جوانتر دەربکەوێت.

-هەندێکجار دەبینیت بەرهەمێک بە کەمی لە تاقەکاندا ماوە و دەوروبەرەکەی چۆڵە، ئەمەش کارمەندەکان خۆیان وای لێدەکەن بۆی تۆ وا هەستبکەیت کە داواکاری لەسەر ئەو بەرهەمە زۆرە و بیکڕیت.

-ئاوێنەی دەرەوەی مارکێتەکان ئەرکی ئەوەیە کە هەستی ئەوەت لا دروستبکات کە خۆت ببینیت و بڵێیت “پێویستم بە کڕینی جلوبەرگێکی نوێیە”

-یاری بە نرخەکان، بۆنمونە دانانی نرخی ٧هەزار و ٧٥٠ دینار، لە لە بنەڕەتدا ٨ هەزارە، یاخود دوو کەرەستە بە هەمان شێوە لە نزیک یەک دادەنێن و دانەیەکیان نرخەکەی کەمێک هەرزانترە تا تۆ وا هەستبکەیت بە نرخێکی هەرزان کەرەستەکەت کڕیوە، لە کاتێکدا لە بنەڕەتدا بەو شێوەیە نییە.