سەردێر

گەر لەو کەسانەیت کە شەکر زۆر دەخۆیت، ئەوا رەنگە هیچ زانیاریت لەبارەی ئەم مەترسیەوە نەبێت

زۆر لەسەر زیانەکانی شەکر باسکراوە بۆ جەستەی مرۆڤ، بەڵام یەکێک لە دیارترین و مەترسیدارترین زیانەکانی ئەو کاریگەریە خێرایەیەتی کە لەسەر پێست و بەتایبەتیش پێستی ڕوخسارت دروستی دەکات.

 

کاتێک شەکر تێکەڵی خوێن دەبێت، کارلێکدەکات لەکەڵ ماددەی کۆلاجیندا کە بەرپرسە لە بەگەنجی هێشتنەوەی ڕوخسارت و کاری ئەو ماددەیە تێکدەدات، بەوەش پیستی ڕوخسارت زووتر چرچ دەبێت.

مادەشەکریەکان جگەلەوەی پررۆتین و کۆلاجین لەناودەبەن، پێستی ڕوخسارت هەستیارتر دەکەن بەرامبەر بە تیشکی خۆر و زیانی زیاتری پێدەگەت.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە خواردنی زۆری شەکر  دەبێتە هۆی قەڵەوبوون و وات لێ دەکات هەست بە شەکەتی بکەیت و  و خۆراکبەخشی شانە شێرپەنجەییەکانە، هاوکات ددانەکان وێران دەکات.