سەردێر

گەر منداڵەکەت توشی سکچوون و ڕشانەوە بوو، ئاگاداری ئەم چوار خاڵە بە

چوار خاڵی سادە بەڵام گرنگ کە هەر دایک و باوکێک پێویستە دیقەتی بدات و ئاگای لێ بێت لە کاتی تووشبوونی منداڵەکەیدا بە سکچوون و ڕشانەوە:

یەکەم; سەرنج بدەو بزانە کە کاتێک دەگری فرمێسکی هەیە، زۆرە، کەمە!

دووەم; سەرنج بدە و بزانە میزکردنی هەر وەک ڕۆژانی پێشووە و کەمی نەکردووە!

سێیەم; سەرنج لە تینوێتی و هۆگری بدە بۆ ئاو خواردنەوە، ئایا بە هەڵپە هەڵپەو پەلەیەتی بۆ دەستکەوتنی چۆڕێ ئاو! یاخوود نەخێر ئاساییەو هەر وەک ڕۆژەکانی پێش نەخۆش کەوتنیەتی.

چوارەم; سەرنجی ئەوە بدە کە ئایا منداڵەکەت هەر وەک ڕۆژانی تر چالاکە یاخوود بێ تاقەت و بێ حەواس و جووڵەیە.

جا لە حاڵەتی نەمانی فرمێسک و کەمبوونەوەی میز و هۆگری زیاد لە حەد بۆ ئاو خواردنەوە یان تێکچوونی باری هۆشداری منداڵدا دەبێت بێ سێ و دوو زوو بگەیەنرێتە نەخۆشخانە چونکە ئەمانە نیشانەی ووشکبوونەوەن کە باوترین ماکی سکچوون و ڕشانەوەی لە ناکاوە.

ئامادەکردنی: د زانیار هیوا فەریق
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان