سەردێر

پەیوەندی جاف بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

هونەرمەند پەیوەندی جاف ڕایگەیاندووە کە سەرقاڵی بەرهەمێکی نوێیە و بەمزوانە كلیپێكی نوێ بڵاودەكاتەوە.
پەیوەندی جاف ئاماژەی بەوەداوە کە بەرهەمەکەی لە دەرهێنانی بڕیار فەتاحە، ئەمەش پاش ئەوەی لە سەرەتای مانگی سێ بەرهەمێکی شادئامێزی بۆ نەورۆز بڵاوکردەوە.
پەیوەند جاف، خەڵکی شاری هەڵەبجەیە، ساڵانێکی زۆرە کاری هونەری دەکات و خاوەنی چەندین ئەلبوم ڤیدیۆ کلیپە.