سەردێر

توێژینەوەیەک: دڵخۆشی ژنان لە هاوسەرگیریدا هۆکاری سەرەکییە بۆ بەختەوەری خێزان

بەپێی توێژینەوەیەک کە لەسەر ٣٩٤ ژن و مێرد کراوە کە ماوەی ٣٩ ساڵە بەیەکەوەن، توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە دڵخۆشی ژن لە پەیوەندی هاوسەرگیریدا هۆکاری سەرەکییە بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە و مانەوەی.

 

بەپێی توێژینەوەکە دڵخۆشی ژنان لە پەیوەندی خێزانیدا کاریگەری زیاترە وەک لە ڕەزامەندی و دڵخۆشی پیاوان بۆ بوونی خێزانێکی بەختەوەر و درێژەدان بە پەیوەندیەکە.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەداوە کە لەو کاتەدا کە پیاوان نەخۆش دەکەون ژنان کەمتر دڵخۆش دەبن، لەکاتێکدا کە ژنان نەخۆش دەکەون ڕێژەی دڵخۆشی پیاوان گۆڕانکاری بەسەردا نایەت.

هۆکاری سەرەکی ئەم دۆخەش بەهۆی ئەوەوەیە کە لەکاتی نەخۆشیدا ژنان زیاتر گرنگی بە پیاوەکانیان دەدەن و ئاگاداریان دەبن، لەکاتێکدا پیاوان بەو جۆرە نین و کەمتر ئاگاداری ژنەکانیان دەبن و زیاتر کچەکانیان گرنگیان پێدەدەن.

توێژینەوەکە ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە کاتێک ژنان دڵخۆش نەبن لە پەیوەندی زوتر توانایان نامێنێت و داوای جیابوونەوە دەکەن، لەکاتێکدا پیاوان دەتوانن ماوەیەکی زیاتر بەرگە بگرن.