سەردێر

چەند خواردن و خواردنەوەیەک کە باشترە نەیدەیت بە منداڵەکەت چونکە زیانی هەیە

ئەمەی خوارەوە چەند خواردن و خواردنەوەیەک کە باشترە نەیدەیت بە منداڵەکەت چونکە زیانی هەیە:

 

-شەربەتی پاکەتی مەدەرێ چونکە شەکری زۆر تێدایە و لەجیاتی ئەوەی شەربەتی سرووشتی بۆ بکە

-گەنمەشامی ناو مایکرۆیڤی مەدەرێ و خۆت بۆی درووستبکە، چونکە گەنمەشامی ناو مایکرۆیڤ ئەو ماددانەی تێی کراوە خراپە بۆ جەستە

-مەهێڵە جپس بخوات چونکە ڕێژەی خوێ و چەوری زۆرە و گەر حەزی لێبوو خۆت لە ماڵەوە لە فڕندا بۆی درووستبکە

-هەنگوین بەهۆی ئەوەی زۆر دەوڵەمەندە بە زیندەخۆراک بۆ منداڵ قورسە و لەجیاتی ئەوە مۆزی پێبدە

-لەجیاتی ئەو نوقڵانەی کە یەک پارچە شەکرە، خۆت میوەی بۆ وشک بکە

-شیری خاو بەکتریای زۆری تێدایە و خراپە، بۆیە شیری کارگەی بۆ بکڕە.

-بنێشتی منداڵان ڕێژەی شەکری زۆرە و بۆ ددانی خراپە، لەجیاتی ئەوە بنێشتی تەندرووستی بۆ بکرە کە ماددەی سرووشتی بێت.