سەردێر

چەند جوڵەیەک کە بۆ چارەسەری کێشەی خواربونی پشت زۆر بەسوودە

ئەمەی خوارەوە چەند جوڵەیەکی بەسوودە بۆ  چارەسەری کێشەی خواربونی پشت scoliosis کە دەتوانیت لەماڵەوە ئەنجامی بدەن:

 

وەرزشی Pelvic tilt

-لەسەر پشت ڕابکشێ و و پشتت بەرز بکەرەوە و هەناسەی گەدەت دەربکە، ٥ چرکە بەو جۆرە بوەستە و بگەڕێرەوە بۆ دۆخی ئاسایی

 

وەرزشی بەرزکردنەوەی قاچ  و دەست Arm and leg raises

لەسەر دەست و قاچ بوەستە و قاچی چەپ و دەستی ڕاست بەرز بکەرەوە، دواتر لایەکەی دیکە، ١٥ جار بۆ هەر لایەک.

 

وەرزشی Cat — Cow

– بچۆرە سەر دەست و ئەژنۆت و سکت بەرە بۆ ناوەوە و دواتر بۆ دەرەوە، ١٠ جار

 

 

-وەرزشی Side stretch

بەپێوە بوەستە و هەرجارەی بەلایەکدا کەمەرت تا دەتوانیت بکشێنە، ١٢ جار

جوڵەی Single leg balance

بۆماوەی ٢٠ چرکە لەسەر یەک قاچت بووەستە، دواتر قاچەکەی دیکەت. ٥ جار بۆ هەر لایەک