سەردێر

٦ سوودی گرنگ بۆ ئەوەی بەردەوام منداڵەکەت لەباوەش بگریت، یەکێکیان زیرەکییە!

بەپێی دەرئەنجامی توێژینەوەیەکی زانستی لەباوەشکردنی منداڵەکەت کاریگەری لەسەر DNA و جینەکان هەیە و وادەکات ئەو منداڵە زیرەکتر بێت.

 

توێژینەوەکە لەسەر ٩٤ منداڵ کراوە کە تەمەنیان ٥ هەفتە بووە و دوا لە دایک و باوکیان کراوە بە خشتە ڕێژەی لەباوەشگرتنیان دیاری بکەن و بۆماوەی ٤ ساڵ و نیو چاودێری ڕەفتاری منداڵەکان کراوە.

دواتر توێژینەوەکە لە ڕێگەی وەرگرتنی DNA منداڵەکانەوە گەیشتۆتە ئەو دەرئەنجامەی کە  ئەو منداڵانەی کەمتر باوەش کراون گەشەکردنیشیان خاوتر بووە بە بەرواورد لەگەڵ ئەو منداڵانەی زیاتر لەلایەن دایک و باوکیانەوە لەباوەش کراون.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە تا بەرکەوتن و باوەشت لەگەڵ منداڵەکەت زیاتر بێت، زیاتر مێشکی دەجوڵێت و کاردانەوەی دەبێت، بەوەش ئاستی زیرەکی زیاتر دەبێت و بەگشتی گەیشتونەتە ئەم دەرئەنجامانە:

 

-لەباوەشگرتن توانای گەشەکردنی مێشکی منداڵەکە زیاتر دەکات و زیرەکتر دەبێت

-لە باوەشگرتن ئاستی پلەی گەرمی جەستەی منداڵەکە هاوسەنگتر دەکات.

-باوەشکردن لەکاتی شیرپێداندا قەلەقی و شپرزەیی منداڵ کەمدەکاتەوە و زیاتر سوودی پێدەگەیەنێت.

 

-لەباوەشکردن وەک ئازارشکێنێک وایە بۆ منداڵەکە.

-لەباوەشکردن ئارامی و ئاسوودەی بە دایک و باوکەکەش دەبەخشێت.

-وادەکات زووتر منداڵەکە لەگەڵ باوکیشیدا ڕابێت و خۆشی بوێت.