سەردێر

٨ هەڵە لە خواردندا کەوامان لێدەکات زۆر خێراتر قەڵەو ببین

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک  هەڵەیە لە خواردندا کەوامان لێدەکات زۆر خێراتر قەڵەو ببین:

 

-وادەزانین کالۆرەکان هەمووی وەک یەکە

-ئەمە هەڵەیە و ڕێژەی شەکر و ئەنسۆلین لە کالۆرەکاندا جیاوازە، بۆنموونە ئەنسۆلین لە  ١٠٠ کالۆری هەمبەرگردا زیاترە لە ١٠٠ کالۆری میوە.

 

-نەخواردنی پڕۆتین

-ئەمەش هەڵەیەکی دیکەیە، چونکە پڕۆتین وادەکات جەستەت بتەوتر بێت و باشتر بتوانێت چەوری بسوتێنێت و بیکاتە ماسولکە

 

-نەخواردنی خواردنە ڕیشاڵیەکان

-خواردنە ڕیشاڵیەکان وادەکات زوتر هەست بە تێری بکەیت وبڕێکی کەمتر بخۆیت، دواتوانیت گەنمی سپی بگۆڕیت بە قاوەیی.

 

-خواردن تەنانەت لەکاتێکدا کە برسیشت نییە

-ئەمەش هەڵەیەکی دیکەیە کە ڕابێت لەسەر ئەوەی کە هەر بخۆیت و بیکەیت بە خوویەک لەلای خۆت.

 

-هەمووکات خواردنی نانی بەیانی

-بەردەوام پێمان دەڵێن کە پێویستە هیچکات بەبێ نانی بەیانی نەچینە دەرەوە، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ ئەوەی سەلماندووە کە ئەو کەسانەی نانی بەیانی ناخۆن لە نیوەڕۆدا کالۆری زیاتر دەردەگرن، بەڵام لە تەواوی ڕۆژەکەدا بە بڕی 408 کەمتر کالۆری دەخۆن، بۆیە دەکرێت هەندێکجار نانی بەیانی بپەڕێنیت.

 

 

-شەربەتی پاکەت

-شەربەتی ناو پاکەتەکان ڕێژەیەکی ئێجگار شەکری تێدایە و هۆکارە بۆ قەڵەوی و باشترە لەجیاتی ئەوە شەربەتی سرووشتی بخۆیت.

 

-خواردنی سورەکراو

-ئەم جۆرە خواردنەش بڕێکی زۆر ڕۆن هەڵدەگرێت و زیاتر خواردنی کوڵاو بخۆ.

 

 

-خواردنی زۆر و نەخواردنی سەوزە و میوەی تازە

ئەمە دیارترین هۆکارە بۆ قەڵەوی، بۆیە دەبێت هەوڵبدەیت خواردنت کەمبکەیتەوە و زیاتر بە میوە و سەوزەی نوێ خۆت تێر بکەیت.