سەردێر

سەنا بەرزنجی گۆرانییەكی حەسەن زیرەك دەڵێتەوە

خانمە هونەرمەند سەنا بەرزنجی لە نێو سرووشت و بەشێوازێکی ناوازە بەرهەمێکی هونەرمەند حەسەن زیرەك دەڵێتەوە

سەنا بەرزنجی گۆرانی “خۆم بە غولامی”ی هونەرمەند، حەسەن زیرەكی وتۆتەوە و لەماوەیەکی کەمدا بینەرێکی زۆری هەبووە.

سەنا لەبارەی گۆرانیەکەوە وتویەتی “دیمەنی سروشتی جوانی کوردستانەکەم و گۆرانیە نایابەکانی مامۆستای نەمر حەسەن زیرەک”

سەنا لەدایکبوی ساڵی 2001ی رۆژهەڵاتی کوردستانە، سەرەتا بە وتنەوە و کەڤەرکردنی گۆرانی فۆلکلۆری کوردی دەستی پێکرد و توانی هەوادارێکی زۆر بۆخۆی رابکێشێت، یەکەمین ئەلبومی بەناوی “راز” بڵاوکردەوە، لەئێستادا سەرقاڵی بەرهەمی هونەری نوێیە.