سەردێر

کۆمەڵێک زانیاری تەندرووستی گرنگی منداڵ کە پێویستە دایک و باوکان بیزانن

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک زانیاری تەندرووستی گرنگی منداڵە و لەلایەن دکــتـۆر ئـاکۆ کەریــم جەلال، پـسپۆری نەخـۆشـیەکانی مـنـداڵان و گەشەی منداڵان ئامادەکراوە و پێویستە دایک و باوکان بیزانن:

 

  • چاوتروکان لە مناڵی ساوادا زۆر کەمە و زۆرجار دایک و باوک هەستی پێناکەن، چونکە هەموو خولەکێک یەک بۆ دوو جار چاو دەتروکێنن. هەتا تەمەنی زیاتر بێت ڕێژەی چاوتروکاندنیشی زیاتر دەبێت.

  • وا باشترە دووای ٦ مانگی تەمەن ئینجا گوێی منداڵ بسمن

  • منداڵ تاکو تەمەنی ١٣ مانگی ئاسایە ددان دەرنەکات بەڵام دووای ئەو تەمەنە گەر ددان دەرنەهات باشترە سەردانی پزیشک بکەیت.

  • تا تەمەنی دوو ساڵی منداڵ رێژەێک کەم قەوسی لە قاچیدا هەیە بەڵام گەر ئەو رێژەیە زۆرتر بوو یان گەشەی منداڵەکە باش نەبوو یان دووای دوو ساڵی ئەو قەوسیە هەر مابوو دەبێت سەردانی پزیشک بکەیت بۆ پشکنین و چارەسەر.

  • لە ساڵی یەکەمی تەمەن وزەی پێویستی رۆژانەی منداڵ ٢ بۆ ٣ هێندەی وزەی پێویستی لەشە لە گەورەدا ، بۆ ؟ چونکە ساڵی یەکەمی تەمەن منداڵ زۆرترین ڕێژەی گەشە دەکات بەراورد بە قۆناغەکانی تری تەمەن ، بە جۆرێک لە ساڵی یەکەم کێش دەبێتە سێ هێندەی کێشی کاتی لەدایک بوون ، وە باڵا ٢٥ سم درێژ دەبێت ، هەروەها پێوانی چوارچێوەی سەری منداڵ ١٢ سم زیاد دەکات.

  • منداڵ کە دوو ساڵی تەمەنی تەواو دەکات نزیکەی نیوەی ئەو باڵایەی کردووە کە لە کاتی گەورەبووندا هەیەتی.