سەردێر

بەهمەنی قوبادی: مەبەستمە چەندین کەس پێبگەینم تا چەند ‘بەهمەن’ێکی زیاتر هەبێت لەنێو کورد

دەرهێنەر بەناوبانگی کورد بەهمەنی قوبادی ڕایگەیاندووە کە خەمی ئەوەیە خزمەت بە سینەمای کوردی بکات و چەندین کەس پێبگەیەنێت تا چەند ‘بەهمەن’ێکی زیاتر هەبێت لەنێو کورد

دەرهێنەر بەناوبانگی کورد بەهمەنی قوبادی وتویەتی “کاتێک رۆشتم بۆ هەولێر، بەرپرسێک پێی گووتم، بمێنێەوە و بارزگانی بکە، مۆڵێک درووست بکە و دەستبکە بە بنیاتنانی کۆمپانیای نەوت بۆ خۆت، هیچ بیرۆکەیەکم نەبوو، گووتم نەخێر، من تەنها دەمەوێت فیلم بەرهەمبێنم، بەڵام ئەگەر بگەڕێمەوە بۆ هەولێر، هەوڵمدەدا بڕە پارەیەک کۆ بکەمەوە بۆ ئەوەی بتوانم یارمەتی سینەمای کوردیی بدەم، سەربەخۆیی سینەماکەی لە ئێران و سەربەخۆیی میوزیکەکەی، دواتر هەستمکرد دەبێت هاوکاری هونەرمەندەکان بکەم، چونکە کەس هاوکاری نەدەکردن، خەمی من بەرهەمهێنانی فیلمی سەرکەوتووە لەگەڵ پارەیەکی تەواو بۆ دامەزراندنی ڕێکخراوێکی سینەمایی بە بڕی یەک بۆ سێ ملیۆن، من زۆر حەزم بەهاندانی ئەم کارانەیە بۆ بەرهەمهێنان، بەرهەمهێنان و بەرهەمهێنان، لەبەرئەوەی کوردستان پڕە لە چیرۆک”.

بەهمەنی قوبادی، دەڵێت “لەو ڕێکخراوە مەبەستمە چەندین کەس پێبگەینم تا چەند ‘بەهمەن’ێکی زیاتر هەبێت لەنێو کورد”.