سەردێر

چەند ستایلێکی جوانی جلوبەرگ کە بۆ ئەم ڕەمەزانە دەتوانیت لە کەنتۆرەکەدا بیدۆزیتەوە

ئەمەی خوارەوە چەند ستایلێکی جوانی جلوبەرگ و ڕێکخستنی جلوبەرگەکانتە کە بۆ ئەم ڕەمەزانە دەتوانیت لە کەنتۆرەکەدا بیدۆزیتەوە:

 

-عەبا

 عەبای درێژ ئێستا یەکێکە لە مۆدێلە گەنجانەکان و وەک جاران تەنها بۆ خانمانی بەتەمەن نییە، دەتوانیت بەپێی ڕەنگ و ستیالی گونجاوی خۆت هەڵی بژێریت و بۆ ئەم مانگە بەکاری بهێنیت.

 

تەنورەی درێژ

ئەمیش یەکێکی دیکەیە لە مۆدێلە جوانەکان بۆ ڕەمەزان، کەم هەم ئاسودەیە و هەم جوانە و هەمیش داپۆشراوە، تەنها ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە لەسەریشەوە جلێکی گونجاوی لەگەڵدا لەبەر بکەیت.

 

عەزی درێژ

عەزی درێژ یەکێکە لە ستایلە جوانەکان کە بۆنمونە دەتوانیت چاکەتێکی کابۆشی لەگەڵدا لەبەربکەیت و دیمەنێکی مۆدێرنی پێببەخشیت.

 

 

جلی یەک ڕەنگ

ئەم جۆرە جلوبەرگە هەم سادەیە، هەم جوان و کەشخەیە و ئاسانیش دێت بە دەستەوە، ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە لەچک و پێڵاو و جانتاکەشتی لەگەڵدا بگونجێنیت.