سەردێر

چۆن گرنگی بە جوانی ڕوخسارت دەدەیت لە ڕەمەزاندا؟

چۆن گرنگی بە جوانی ڕوخسارت دەدەیت لە ڕەمەزاندا؟ بەتایبەت لە کاتێکدا کە کەمتر دەتوانیت ماکیاژ بکەیت، ئەمەی خوارەوە چەند خاڵیکی گرنگە کە دەتوانیت ڕەچاوی بکەیت:

 

-به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه‌ گرنگی به‌ پێستی روخسارت بده‌و هه‌وڵبده‌ به‌رده‌وام پاكی بكه‌یته‌وه‌.


-رێگه‌ مه‌ده‌ مووی زیاده‌ له‌ روخسارتدا بمێنێته‌وه‌، به‌تایبه‌تیش لای برۆكانته‌وه‌.


-كرێم و پێداویستی تایبه‌ت به‌ ته‌ڕكردن و گه‌شاندنه‌وه‌ی روخسارت به‌كار بهێنه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م پشوو بده‌یت به‌ روخسارت و هه‌م جێگره‌وه‌ی ماكیاجیش بێت بۆت.


-گرنگیدان به‌ ستایلی قژ و جلوبه‌رگه‌كه‌ت له‌ ڕه‌مه‌زاندا رۆڵێكی باش ده‌بینێت له‌ هێشتنه‌وه‌ی جوانیت به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی، هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ پشتگوێی نه‌خه‌یت.


-ده‌توانیت كرێمی له‌ماع بۆ روخسارت به‌كار بهێنیت تا زیاتر بیگه‌شێنێته‌وه‌.


-هه‌وڵبده‌ ئه‌و خواردنانه‌ زۆر بخۆیت كه‌ رێژه‌ی ئاو تێیاندا زۆره‌، به‌تایبه‌ت میوه‌ و شوتی و سه‌وزه‌.