سەردێر

بۆ خانمان: چەند کارێک کە پێویستە بیکەیت و چەند کارێک کە نابێت بیکەیت لە ڕەمەزاندا

ئەمەی خوارەوە چەند کارێکی تەندرووستییە کە پێویستە بیکەیت و چەند کارێک کە نابێت بیکەیت لە ڕەمەزاندا:

 

ئەوەی پێویستە ئەنجامی بدەیت؟


-پێویستە لەبەربانگ تاوەكو پارشێو 8 پەرداخ ئاو بخورێتەوە.
٠لەماوەی 24 كاتژمێر نزیكەی 7بۆ 8 كاتژمێر بخەوێت چونكە خەو ئارامی جەستەو دەرونیت پێ دەبەخشێت.
٠ئەو خۆراكانەی لەبەربانگدا دەخورێن هەمە جۆربن و پێكبێن لە خورما و زەڵاتەو شۆرباو خۆراكی سەرەكی .
٠پێویستە ژەمی پارشێو بخورێت چونكە یارمەتی ڕێكخستنی ڕێژەی شەكر دەدات لە لەشدا .

 

ئەوەی پێویستە ئەنجامی نەدەیت:

-نابێت خواردنەوە  گازی و شیرینەكان زۆر بخورێتەوە لەكاتی بەربانگ، چونكە دەبێتە هۆی تێكچونی گەدە .
-زیادە خۆری لەكاتی بەربانگ تاوەكو پارشێو بەبیانوی ئەوەی ڕۆژەكە نانی نەخواردووە .
-نابێت خۆراكی چەورو شیرین زۆر بخورێت چونكە دەبێتە هۆی قەڵەوی.