سەردێر

٥ هۆکار بۆ ئەوەی لە ڕەمەزاندا بچیت بۆ مالیزیا

ئەمەی خوارەوە چەند هۆکارێکە کە وادەکات لە مانگی ڕەمەزاندا گەشت بۆ مالیزیا بکەیت، چونکە وڵاتێکی ناوازەیە بۆ ڕۆژوەوانان:

 

– حکومەتی مالیزیا لەم مانگەدا تایبەتمەندیەکی زۆر بە ڕازاندنەوەی وڵاتەکە دەدات بە جۆرێک کە کەشێکی ناوازە بۆ مسوڵمانان دەڕەخسێنێت.

– مزگەوتە گەورەکانی وڵاتەکە بەردەوام جمەیان دێت لە نوێژخوێنان

– مزگەوتەکانیش دیمەنێکی ناوازە و سەرنجڕاکێشیان هەیە

– لەم مانگەدا چالاکی جۆراوجۆر لەو وڵاتە سازدەکرێت و فێستیڤاڵی بەردەوامیان هەیە

– بازاڕی شەوانەی تایبەت بە ڕەمەزانیان هەیە و گرنگیەکەی زۆری پێدەدەن.