سەردێر

8 تاقم کە بۆیان هەیە لە مانگی ڕەمەزاندا بەڕۆژوو نەبن

لە مانگی رەمەزاندا ڕۆژوو فەرز دەبێت لەسەر سەرجەم مسوڵمانان، بەڵام ئەمەی خوارەوە 8 تاقمە کە بۆیان هەیە لەم مانگەدا بەڕۆژوو نەبن:

 

1- ڕێبوار ( مسافر )


2 ـ نه‌خۆش

3 ـ ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه‌ له‌ بێنوێژدان یان له‌ زه‌یسانیدان واتە : خوێنى دواى منداڵ بوون

4 ـ پیاو و ئافره‌تى به‌ته‌مه‌ن


5 ـ ئافره‌تى سك پڕو شیرده‌ر

6- ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ زۆری لێده‌كرێت ڕۆژوه‌كه‌ی بشكێنێت

7- كه‌سێك پێویستی به‌شكاندنی ڕۆژوو بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك ڕزگار بكات له‌ مردن

8- كه‌سێك برسێتی وتینوێتی زۆری بۆ بێنێت به‌شێوه‌ك بترسێت زیانی پێ بگات وبمرێت