سەردێر

فەزڵ و تایبەتمەندی و ئەركەكانی 10 شەوی كۆتایی مانگی ڕەمەزان

ئەم دە شەوەی كۆتایی تایبەتمەندی زۆری هەیە لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا، کە ئەمەی خوارەوە بەشێکیانە:

یەكەم: دابەزینی قورئان تێیدا:

دووەم: شەوی قەدر:
لەگەڵ ئەوەی كە قورئان مەزن وگەورەیە، لەشەوێكی گەورەومەزنیشدا هاتۆتە خوارەوە، كە خوای بەرزوبڵند گەورەوشكۆداری كردووەو ناوی لێناوە: (لیلة القدر) واتە: شەوی بەڕێز كە خاوەنی پلەوپایەیەكی بەرزو بڵندە

سێیەم: چوونە ناو مەككەو تێكشكانی كوفر وبێباوەڕی:
لە تایبەتمەندیەكانی ئەم دە شەوە بریتیە لە دەركەوتنی حەق وڕاستی وداڕمان وپووچەڵبوونەوەی باتڵ، لەم كاتەدا موسڵمانان چوونە ناو مەككەوەو لەدەست بێباوەڕان ڕزگاریان كرد

چوارەم: زۆر تێكۆشان و هەوڵدان لە عیبادەت وخواپەرستیدا:
لە تایبەتمەندیەكانی تری ئەم دە شەوە ئەوەیە كە پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) زیاتر لە كات وڕۆژەكانی تر هەوڵی دەداو تێكۆشانی دەكرد لە خواپەرستیدا