سەردێر

کەی مناڵە تازەبووەکەم بشۆم؟

پرسیارێکی باو هەیە لەی خانمان کە پاش لەدایکبوونی منداڵ کەی پێویستە کۆرپەکەبشۆردرێت؟
بەوتەی د.ئاوات واژەیی، ‏‎پزیشکی پسپۆڕ«دکتۆرا» لە گەشە و نەخۆشی مناڵ وا باشترە دوای٢٤ کاتژمر بشۆرێت، چونکە شتنی راستەوخۆ رەنگە ببێتە ھۆی «سەرمابووم و دابەزینی پلەی گەرمی لەشی مناڵەكە و ھەروەھا دابەزینی شەکرەی خوێن».
ئەو پزیشکە دەڵێت”پێویستە سەرەتا منال لەسەر سکی دایک دابنرێ و ھەولی شیرپێدان بدرێت «ئەمە کاری ھەرە پێویستە»، ئەو ماددە سپییەی سەر لەشی مناڵی تازەبوو پێویستە کەمێک بمێنتەوە بۆ ھاوسەنگی گەرمی و پاراستن لە ھەوکردن و وشکبوونەوەی پێست”
بەوتەی ئەو پزیشکە مناڵ تا ساڵی یەکەم هەفتانە دوو بۆ سێ جار زیاتر نابێت بشۆردرێت، چونکە منال ئارەق ناکاتەوە و زیادشتن دەبێتە ھۆی وشکی پێست و شێوازی شتن پێش لێبوونەوەی ناوک تەنھا سڕینی پێستەکەیە”