سەردێر

کۆمەڵێک کێشەی تەندرووستی و جوانکاری کە بەهۆی خواری ددانەوە بۆت درووستدەبێت و پێویستە چارەسەری بکەیت

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک کێشەی تەندرووستی و جوانکارییە کە بەهۆی خواری ددانەوە بۆت درووستدەبێت و پێویستە چارەسەری بکەیت:

 

خواربوونی ددانەکان  malocclusion چەند ئاستێکی جیاوازی هەیە و پێویستە سەردانی پزیشکی ددان بکەیت بۆ ئەوەی رێنمایت بکات و بۆت ڕێک بکاتەوە، ئەگەرنا ئەم مەترسیانەی هەیە:

 

-دەبێتە هۆی ناڕێکی لە ڕوخساردا و کاتێک تەماشای کەسەکە دەکەیت هەست بە ناهاوسەنگی ئەندامەکانی ڕووخساری دەکەیت

-دەبێتە هۆی درووستبوونی چەناگەی درێژەوەبوو

 

-لەگەڵ خواربوونی دداندا چەند کێشەیەکی تەندرووستی بۆکەسەکە درووستدەکات، لەوانەش ئازاری سەر و خراپی هەناسەدان لەکاتی خەوتندا و نەخۆشیەکانی دڵ و ماندویەتی ماسولکەکان

-دەبێتە هۆی ئەوەی زوتر پێستت چرچ ببێت و نیشانەی پیری لەسەرت دیاری بدات

 

-ددانەکانت زۆر هەستیار دەبێت و ئازاریان زۆر دەبێت