سەردێر

ژن و پیاوێک لە کوردستان بەهۆی ناکۆکیان لەسەر شێوازی گوشینی مەعجوونی ددان جیادەبنەوە

لە یەکێک لە دۆسیەکانی جیابوونەوە لە کوردستان ژن و پیاوێک لەسەر شێوازی گوشینی مەعجوونی ددان جیادەبنەوە.
لە دۆسیەی جیابوونەوەی ژن و مێردێکدا لە دادگا هاتووە کە ژنەکە داوای کردووە کە دەبێت مەعجونی ددانەکە لە سەرەتاوە بگوشیت تا دێتە دەرەوە، بەڵام پیاوەکە گوێی بەوەنەداوە و لە ناوەڕاستەوە گوشیویەتی.
هەر لەسەر ئەو کێشەیەش بۆتە ناکۆکیان و دواجار جیابوونەتەوە، ئەمەش لە دۆسیەی جیابوونەوەکەیاندا تۆمارکراوە.