سەردێر

ئەو پیاوەی خاوەنی پێکەنینێکی بەناوبانگ بوو کۆچی دوایکرد

ئەکتەری کۆمیدی ئیسپانی خوان خویا بورخا کە بەهۆی پێکەنینەکەیەوە بەناوبانگ بوو، کۆچی دوایکرد.
خوان لە ساڵی ٢٠٠٧ بەشداری پرۆگرامێکی کرد کە چیرۆکێکی ژیانی خۆی دەگێڕایەوە و بەشێوازێکی جیاواز پێدەکەنی، پێکەنینەکەی لە ساڵی ٢٠١٥ لە ئینتەرنێتدا بڵاوبویەوە و ناوبانگێکی جیهانی بۆ بەدەستهێنا.
ئەکتەرە کۆمیدیەکە لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا و لە نەخۆشخانەیەک لە شاری سێڤیلیا کۆچی دوایکرد.