سەردێر

نەخۆشی غودە چییە و چۆن و بۆچی تووشی دەبیت؟

نەخۆشی غودە(Thyroide disease) ئەم ڕژێنە لە شێوەی پەپولە دایە دەکەوێتە بەشی خوارەوەی پێشەوەی مل و بەردەم بۆڕی هەوا ،ڕەنگی قاوەییەکی سورباوە قەبارەکەی نزیکەی 5cmو کێشی نزیکەی 20g .
فرمانی سەرەکی ئەم ڕژێنە دەردانی هەردوو هۆڕمۆنی T4,T3 کە کاری ئەم هۆڕمۆنانە ڕێکخستنی لێدانی دڵ و میتابۆلیزمی لەش و پلەی گەرمی لەش .

٭دوو جۆر نەخۆشی غودە هەیە:
1.غودەی تەمبەڵ :-کە وەک پێویست هۆڕمۆن دەرنادات کە T4,T4 دادەبەزێت و TSH بەرز دەبێتەوە .

2.غودەی چالاک :- زۆربەی جار بە غودەی سام ناودەبرێت واتە زیاد دەردانی هۆڕمۆنی غودە.

٭ثایرۆید (Thyroid) هەڵدەستێ بە ڕژاندنی ثایرۆکسین (thyroxine T4) کە تەمەنی یەک هەفتەیە ،(Triiodothyronine T3) بڕێکی بچوکە کە تەمەنی تەنها 18 کاتژمێرە وە بڕی %85ی لە خوێندا لە (Thyroxine T4) دروست دەبێت .

٭ئەم نەخۆشیە بۆ ماوەییە لە باوانەوە بۆ منداڵەکان دەمێنێتەوە ئەم نەخۆشیە زیاتر لە ڕەگەزی( مێ)دا بەدیار دەکەوێت بە بەراورد بە ڕەگەزی ( نێر) وە لە هەندێ حاڵەتی زۆر تایبەتدا ئافرەتان لە دوای دووگیانی توشی ئەم نەخۆشیە دەبن .

٭نیشانەکانی کەمی هۆڕمۆنی ثایرۆید (Hypothyroidism):-
١.بێ هێزی .
2.قەبزی.
3.وشک بوونی پێست و ڤژ هەڵوەرین.
4.زوو سەرمابوون .
5.کەم خوێنی.
6.کەم ئاڕەقە کردن .
7.تێکچوونی باری دەروونی.
8. لاوازبوونی مێشک .
9.خەوتنی زۆر.

٭ نیشانەکانی زۆربوونی هۆڕمۆنی ثایرۆید (Hyperthyroidism ):-
١.دابەزینی کێشی لەش.
2.خێرا لێدانی دڵ.
3.لەش گەرمی.
4.ماندو بوون .
5.سکچوون.
6.گەورەبوونی ڕژێنەکە.
7.زوو توڕەبوون.
8.دەست لەرزین.

٭مەرج نیە هەموو نیشانەکان لە نەخۆشەکەدا هەبێت.

٭چۆنیەتی دەست نیشانکردنی نەخۆشی غودە:-
1.ئەم هۆڕمۆنە لە ڕێی خوێنەوە دەستنیشان دەکرێت بە ئامێری هۆڕمۆنات لە سیریەمی خوێنەوە.
2.سۆنەر (ultra sound ) بۆ دڵنیا بوون لە قەبارەو شێوەی ڕژێنەکە.
3.تیشک (thyroid scan ) بۆ دڵنیا بوون لە شوێن و باروودۆخی ڕژێنەکە.
4.پشکنینی (Biopsy ) لە کاتی بوونی هەر ناڕێکی و برین لە شێوەی ڕژێنەکەدا هەبێت کە گومانی شێرپەنجەی لێ بکرێت.

٭ئەو خواردنانەی کە سوودیان هەیە بۆ نەخۆشی غودە:-
(خوێیەک کە یۆدێکی باشی تێدابێت، ماسی دەریا ، شیر ، ماست ، مریشک ، ڕۆبیان و قڕژاڵ ، هێلکە ، پاقڵەمەنیەکان ، شلیک و تووەکان ، قەڕنابیت ، کەلەرم ، بڕۆکلی).

٭ ئەو خواردنانەی کە زیانیان هەیە بۆ نەخۆشی غودە:-
(ماددەی گلۆتین کە لە گەنم و نان و شێلم و هەویرەکاندا هەیە ، خواردنە لە قووتونراوەکان ، خواردنەوە گازیەکان ، خواردنە خێراکان (فاست فوود).

٭ڕێژەی ئاسای پشکنینەکانی غودە :-
1.T3___1.3-3.1 nmol/L
2.T4___66-181 nmol/L
3.TSH___0.27 -4.2 nmol/L

٭ئەو دەرمانانەی کە بۆ نەخۆشی غودە بەکاردێن :-
1.Levothyroxine [Euthyrox , L_ thyroxin , Eltroxin]
25mg , 50mg , 75mg , 100mg , 150mg
ئەم دەرمانە بۆ غودەی تەمبەڵ بەکاردێت.

2.Carbimazole [Neo-Mercazole ] 5mg
ئەم دەرمانە بۆ غودەی چالاک بەکاردێت.

٭ زۆر جار دکتۆر دەرمانی propranolol لەگەڵ دەرمانەکانی غودە دەنوسێت بۆ ڕێکخستنی لێدانی دڵ .

٭ دەتوانرێ چارەسەری نەخۆشی غودە بکرێت بە نەشتەرگەری یان بە دەرمان .ئەگەر غودەکە سام بێت پێویستە نەخۆش بۆ ماوەی 6 مانگ یان 2ساڵ دەرمان بەکاربێنێت.

 

سەرچاوە: بەشی پەرستیاری پەیمانگای ڕەواندز