سەردێر

١٠ خاڵ گەر لە پیاواندا هەبێت بە ئاسانی وادەکات ژنەکەی داوای جیابونەوەی لێبکات هەرچەندە خۆشیشی بوێت

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک خاڵە گەر لە پیاواندا هەبێت بە ئاسانی وادەکات ژنەکەی داوای جیابونەوەی لێبکات هەرچەندە خۆشیشی بوێت:

 

-نایەوێت هیچ گۆڕانکاریەک لە ژیانیدا بکات و هەر بەو جۆرە دەمێنێتەوە کە هەیە، بۆنموونە نابێت هیچ شتێکی ماڵەکە بگۆڕدرێت یاخود هیچ تازەگەریەک بکرێت

-زۆرێک لە شتەکانی ژیانی بە نهێنی دەڵێتەوە و لە ژنەکەی دەشارێتەوە

-لەبەر هاوڕێکانی وادە و پلانە خێزانیەکان هەڵدەوەشێنێتەوە

-بەردەوام پێی وایە کە داواکاریەکانی تۆ زۆر و نابەجێیە

-زۆرجار تیادەمێنیت کەئایا ئەو ئەسڵەن تۆی بۆ گرنگە یاخود نا؟

-هیچ ڕێز بۆ بیر و ڕاکانت دانانێت و پشتگوێیان دەخات

-ئەوکاتەی کە تۆ پێویستت پێیەتی ئەو هیچکات ئامادە نییە

-لەگەڵ ئەودا واهەستدەکەیت کە دایکی ئەویت نەک ژنەکەی و دەبێت بەردەوام ئاگات لێی بێت

-کارەکەی بەلاوە گرنگترە لە تۆ

-بەردەوام بە ژنانی دیکە بەراوردت دەکات و وادەکات هەست بە کەمی بکەیت