سەردێر

٦ وەرزش بە ڕاکشانەوە کە وادەکات چەوری بە جەستەتەوە نەمێنێت

ئەمەی خوارەوە  کۆمەڵێک وەرزشە بە ڕاکشانەوە کە وادەکات چەوری بە جەستەتەوە نەمێنێت:

 

وەرزشی V-sit

لەسەر پشت ڕابکشێ و دواتر سنگت بەرە بۆ لای ئەژنۆت  لە شێوەی پیتی V. ١٥ بۆ ٢٠ جار

 

وەرزشی شەق لە پشتەوە Donkey kicks

بچۆرە سەر دەست و ئەژنۆ و لە پشتەوە بە قاچت شەق بۆ سەرەوە لێبدە، ٢٠ دانە بۆ هەر قاچێک

 

وەرزشی Bridge

-لەسەر پشت ڕابکشێ و ئەژنۆت بنوشتێنەرەوە، پاشان سمتت بەرز بکەرەوە،  و ١٠ چرکە بوەستە، ١٥ جار

 

 

وەرزشی Plank

لەسەر نوکی پێو ئەنیشکت بوەستە و جەستەت بە ڕێکی ڕابگرە، تا دەتوانیت بەم جۆرە بوەستە پاشان کەمێک پشوو بدە و دەستپێبکەرەوە. ٥ جار

 

وەرزشی Side lying leg lifts

بکەوە سەر لا و قاچێکیانت تا دەتوانیت بەرز بکەرەوە  و دواتر بچۆرە سەر لایەکەی دیکە، هەر قاچێکت ١٥ جار

 

وەرزشی وەستان لەسەر پشت Shoulder stand

سەرەتا قاچت بەرە پشتی سەرت و دواتر پشتت بگرە و قاچەکانت بەرز بکەرەوە پاشان دەستت لابدە و تا دەتوانیت بەم جۆرە بمێنەرەوە دواتر بگەڕێرەوە بۆ دەۆخی ئاسایی