سەردێر

کۆمەڵێک سوودی خەوتن لە شوێنی کراوەدا کە وادەکات وەک جاران بچیتەوە سەربان

بەپێی چەند توێژینەوەیەکی زانستی خەوتن لە شوێنی کراوەدا سوودی بۆ جەستە زۆرە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە جاران لە کوردستان خەڵک لەسەربان دەخەوت و ئێستا ئەو کلتورە نەماوە:

 

-جەستەت ڕووناکی سرووشتی وەردەگرێت کە بەپێی توێژینەوەیەکیش ئەوە وادەکات هەم شەو ئاسودەتر بخەویت هەم بە ڕۆژ چالاکتر بیت

 

-هۆڕمۆنی مێلاتۆنین لە جەستەدا چالاکتر دەبێت، ئەم هۆڕمۆنە  بەشداری دەکات لە ڕێکخستنی سووڕە زیندەیییە دیاریکراوەکان و وادەکات ئەنجامەکانی جەستەت سەرجەمیان بە باشی کاربکەن.

-خەوتن لە شوێنی کراوەدا وادەکات کە سستمی بەرگری جەستەمان بەهێزتر ببێت

-بەهۆی وەرگرتنی ئۆکسجینی زیاتر مێشکمان باشتر کاردەکات

-لە ڕوو دەروونیەوە بەسوودە و وادەکات ئاسودەتر ببیت

-کاتێک لە شوێنی داخراودا دەخەوین رێژەی CO2 لە جەستەماندا زۆرە بەهۆی هەوای سپلێت و هاوشێوەکانی، بەڵام لە شوێنی کراوەدا  بەوجۆرە نییە و تەندرووسترە

 

هەر بۆیە گرنگە ناوە ناوە لە سەربان یاخود دەشت و دەر و شوێنی کراوەدا بخەویت