سەردێر

کۆمەڵێک ڕێگا بۆ ئەوەی لە کاتی خەوتندا کێش داببەزێنیت

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ڕێگای زانستییە بۆ ئەوەی لە کاتی خەوتندا کێش داببەزێنیت:

 

-خەوتن لە ژوری سارددا کە جەستەت ناچاردەبێت بۆ گەرمکردنەوە کالۆری زیاتر بسوتێنێت.

-شەوان بەر لە خەوتن پەرداخێک شەربەتی ترێ بخۆ بە سرووشتی و بەبێ شەکر، وادەکات جەستەت چەوری کەڵەکەبوو بسوتێنێت

-با کاتی خەوتن و هەستانت ڕێک بێت و شەوان کاتژمێر ١١ بخەوە و بەیانیان کاتژمێر ٧  لەخەو هەڵبستە.

-ئامێرە ئەلەکترۆنیەکان لەگەڵ خۆت مەبەرە جێگاوە.

-بەر لە خەوتن کەمێک ماست یاخود پەنیری بێ چەوری بخۆ، وادەکات پڕۆتین بدات بە جەستەت و ماسولکەت بەهێز ببێت

-شەوان کەمێک مەلە یاخود وەرزش بکە، وادەکات جەستەت ئاسودەتر بخەوێت و چەوریش بسووتێنێت.

-چا و بەتایبەت چای سەوز بخۆرەوە و دواتر بخەوە.