سەردێر

چەند چارەسەرێکی سرووشتی بۆ ئەوەی باڵانسی هۆڕمۆنەکانی جەستەت ڕابگریت

هاوسەنگی هۆڕمۆنەکانی جەستە بۆ مرۆڤ زۆر گرنگە و لە زۆرێک لە نەخۆشی و کێسەکانی جەستە دەیپارێزێت، ئەمەی خوارەوە چەند چارەسەرێکی سرووشتیە بۆ ئەوەی باڵانسی هۆڕمۆنەکانی جەستەت ڕابگریت:

 

-خواردنی هێلکە، وا دەکات هۆڕمۆنی هەستکردن بە تێری باشتر کاربکات و سوودی بۆ هاوسەنگی تەواوی هۆڕمۆنەکانی هەیە.

 

– هەوڵبدە ڕۆژانە خواردنی سرووشتی بخۆیت، بەتایبەتی سەوزە و میوەی سرووشتی، نەک گەورەکراوی کیمیایی

– خوێی مەگنیسیۆمی بکەرە ناو بانویەوە و ماوەیەک تێیدا بمێنێرەوە، دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی ڕێژەی مەگنیسیۆم لە جەستەت و هۆڕمۆنەکان هاوسەنگ دەکات.

– لەسەر گڵ و باخ و لم و بەرد بەپێی پەتی ڕێبکە، کۆرستڕۆڵی جەستە دادەبەزێنیت و هۆڕمۆنەکان هاوسەنگ دەکات.

 

– جەستەت بە زەیتی لاڤاندەر یاخود زەعتەر یاخود زەیتوون بشێلە.