سەردێر

توێژینەوە: پیاوان لەکاتی نەخۆشیدا مەکر و ناز ناکەن و خۆیان نابورێننەوە، بەڵکو بەڕاستیانە!

زۆرێک لە ژنان گلەیی ئەوە لە پیاوان دەکەن کە کاتێک نەخۆش دەبن و پەتایەک دەگرن، ئیدی خۆیان دەبورێینەوە و مەکر و نازی زۆریان بەسەردا دەکەن، بەڵام توێژینەوەکان ئەوە ڕەت دەکاتەوە.

 

بەپێی توێژینەوەکەی زانستی کە بۆ دۆزینەوەی وەڵامی ئەو پرسیارە ئەنجام دراوە کە ئایا بۆچی پیاوان لە ژنان زیاتر کاردانەوەیان هەیە بەرامبەر بە نەخۆشی و بەتایبەتیش سەرما و پەتا توێژەران گەیشتونەتە دەرئەنجامێک.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەداوە کە نەخۆشی سەرما و پەتا کاریگەری لەسەر سستمی بەرگەری جەستە هەیە، ئەم سستمەش لە خانماندا بەهێزترە بەتایبەت بەهۆی بوونی هۆڕمۆنی (ئسترادیۆڵ) کە وادەکات سستمەکە چالاکتر بێت.

لە کاتێکدا و لەبەرامبەر ئەو هۆڕمۆنەدا، لە پیاواندا هۆڕمۆنی تێستۆستێرۆن هەیە کە نەک ئەوەی سستمی بەرگری بەهێز ناکات، بەڵکوو لاوازی دەکات و ڕێگرە لەوەی کاری خۆی بکات.

هەر بۆیە لە دەرئەنجامی ئەوەدا کاریگەری نەخۆشیەکان و بەتایبەت پەتا و سەرما لەسەر پیاوان زیاترە و خراپتر نەخۆشیان دەخات.