سەردێر

چی بکرێت بۆ کەمکردنەوەی هەوکردنی ڕێڕەوی میز لە مناڵاندا؟

هه وكردنى رێڕەوی میز لە منالاندا بریتیە لە هەوکردنی ناوپۆشی ڕێڕەی میز بە هۆکاری بەکتریایی ، کە پێ دەچێت هیچ نیشانە یەکی نەبێت، زۆر جار ئەگەری هەیە بەس بەشی خوارەوەی ڕێڕەوی میز و میزڵدان بگرێتەوە، یان پێ دەچێت هەوکردنی گورچیلەکانی هەبێت و نیشانەی قورسی هەبێت وەک تایەکی بەرز.
هەموو هەوکردنێکی ڕێڕەی میز کە تایەکی بەرزی هەبێت ( زیاتر لە ٣٨ پلە)و تەمەنی لە خوار ٥ ساڵ بێت ،زەرعي ميزه كه ى به كترياى هه بێت ماکی خراپ لەسەر گورچیلەکان جێ دەهێڵێت و شێوانی فرمانی لە گورچیلەکاندا دروست دەکات وە پیویستی بە : پشکنینی سۆنار ، تیشکی ملەوەن ، وێنەی زەڕی (Renal scan),
چی بکرێت بۆ کەمکردنەوەی هەوکردنی ڕێڕەوی میز :
– گرنگی دان بە پاک و خاوێنی دامێن .
– زوو میزکردن لە کاتی خۆیدا و بیرخستنەوەی کاتی میز کردن لە لایەن دایکان و باوکانەوە.
– خواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو .
– چارەسەر کردنی قەبزی لە مناڵاندا .
– خەتەنە کردنی کوڕان .
کەی سەردانی پزیشک بکرێت ؟
– هەوکردنی میز لە کوڕاندا و تای هەبێت و بۆ یەکجاریش بێت ئەبێت سەردان بکات.
– هەوکردنی میز لە کچاندا زیاد لە چەنجارێک بێت ( ٢جار لە شەش مانگدا ، یان ٣ جار لە ساڵیکدا ).
دکتۆر رێژین یاسین
– دکتۆرا (بۆرد) لە نە شتەرگەری گورچیلە و پرۆستات و میزلدان