سەردێر

چۆن منداڵەکەت والێدەکەیت خزمدۆستبێت و سیلەی ڕحم جێبەجێ بکات؟

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێنماییەکی گرنگە بۆ ئەوەی منداڵەکەت والێبکەیت خزمدۆستبێت و سیلەی ڕحم جێبەجێ بکات:

1ـ وردە وردە منداڵەكەت بە سوودەكانی خزمدۆستی ئاشنا بكە و بە شێوازێك كە لێی تێبگات باسی ئەو پاداشتەشی بۆ بكە كە خوای گەورە دای ناوە بۆ ئەو كەسەی خزمایەتی بپارێزێت، هەروەرها پێشی بڵێ پێغەمبەریش (د.خ) فەرموویەتی: “هەر كەسێك حەز دەكات كە ڕزقوڕۆزیی زۆر بێت و تەمەنی درێژ بێت با خزمدۆست بێت و سیلەی ڕەحمی خۆی بەجێ‌ بهێنێت. ”
2ـ خۆت پێشەنگێكی زیندوو بە لە سەر پەیوەندیت بە خزم و كەسەوە بۆ منداڵەكەت، جا ئەمە بە پەیوەندیی تەلەفۆنی بێت یان سەردانیكردن یان هاوخەمی و هاوخۆشی بوونیان، چونكە كاتێك منداڵ ئەمانە بەواقیعی لە تۆدا دەبینێت، بەهای سیلەی ڕەحمی لا زیاتر دەبێـت.
3ـ چەند چیرۆكێك بۆ منداڵەكەت بگێڕەرەوە، كە هانی دەدات بۆ پاراستنی پەیوەندیی خزمایەتی، باشتر وایە ئەم چیرۆكانەش پەیوەندییان بە مانگی ڕەمەزانەوە هەبێت، تا بەهاكە و دۆخەكە باشتر پێكەوە گرێ‌ بدەینەوە، چونكە لەم مانگەدا ئەم بەهایە زیاتر زیندوو دەكرێتەوە.

سەرچاوە: كتێبی پەروەردەی منداڵ لەنێو خێزان و قوتابخانەدا
بەرهەمی ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا