سەردێر

١١ ڕێنمایی گرنگ بۆ منداڵان بۆ ئەوەی لە دۆخی مەترسیدار خۆیان بپارێزن

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێنماییەکی گرنگە بۆ منداڵەکەت بۆ ئەوەی کاتێک لەدەرەوەیە ئاگاداری خۆی بێت و سەلامەت بێت:

لە شەواندا کاتێک بەتەنهایت

  •  دڵنیابە لەوەی دایک و باوکات ئاگادارن لەکوێیت و بۆکوێ دەچیت
  • لەگەڵ قەرەباڵغی خەڵکدا بڕۆ و لە پارک و شەقامی تاریک و چۆڵەوە مەڕۆ

لەسەر شەقام

  •  بەردەوام لەسەر شۆستە بڕۆ
  •  بەڵام گەر شۆستەنەبوو، لەو لایەی شەقامەکەوە بڕۆ کە ئۆتۆمبێلەکان بەرەوڕووت دێن، تا باشتر ئاگاداری خۆت بیت
  • فێری هێما و ئاماژەکانی هاتوچۆ ببە و سوودیان لێوەربگرە

 

لەکاتی شەڕ و مەترسیدا

  • گەر هەستتکرد کەسێک دواتەکەوێت، ڕاستەوخۆ بچۆ بۆ شوێنێکی قەرەباڵغ، یاخود بچۆرە مارکێتێکەوە و پەیوەندی بە گەورەکانەوە بکە
  • گەر کەسانی بێزارکەر و سەرخۆش هەبوو بەلایاندا مەڕۆ و بچۆرە ئەوبەری شەقامەکە
  • گەر کەسێکی نەناسراو ویستی دەستتبگرێت مەڵێ وازم لێبێنە چونکە ڕەنگە خەڵکی دەوروبەر وابزانن کێشەیەکی خێزانییە، بەڵکوو بڵێ ئەوە (دایکم) باوکم نییە.

لە کاتی هاتوچۆ بە ئۆتۆمبێل

  • لەشوێنی گونجاو و دیاریکراوی خۆیدا بۆ پاس و تەکسی بووەستە
  • لە جێگایەکدا دابنیشە کە شۆفێرەکە چاوی لێتبێت، جگە لەوەش لەگەڵ کەسی نەناسراو مەکەوەرە گفتوگۆ
  • لەگەڵ هەموو ئۆتۆمبێلێکدا سەرمەکەوە و دڵنیابە کە پاس و تەکسی گشتییە

ڕێنمایی بۆ دایک و باوک:

  • گەر منداڵەکەت بەتەنها هاتوچۆ دەکات، ڕێگەیەکی بۆ دیاری بکە کە هەر لەوێوە بێت و بڕوات، بۆ ئەوەی لەکاتی پێویست بتوانیت بیدۆزیتەوە و ڕێگەکەی نەگۆڕێت
  • سنورەکانی بۆ دیاری بکە کە تاکوێ دەتوانێت دووربکەوێتەوە و لەوە زیاتر نەڕوات