سەردێر

هۆکارەکانی دروستبوونی بەردی گورچیلە چییە؟

گورچیلەکان دوو ئەندامی شێوە دەنکە فاسوڵیان دەکەونە ناو سکە کەلێن لە هەر لایەکی بڕبڕەی پشت. درێژی هەریەکەیان ٤ ئینج و نیوە کێشەکەشیان نزیکەی ۱٤۰گڕام دەبێت، گورچیلەکان ۰٫٥ کێشی لەش پێک دێنن لە هەموو ئەندامەکان زیاتر خوێنی بۆ دەچێت واتە لە ٪۲٥ ئەو خوێنەی لە دڵ دێت بۆ گورچیلەکان دەچێت.

کاری گورچیلەکان پاڵاوتنی خوێن و دەردانی شلەی زیادو پاشماوەکانی لەشە لە ڕێی میزەوە هەر مرۆڤێک ڕۆژانە لیترونیوێک میز دەردەهاوێژێت. گەورەترین پێکهاتەی میز ئاوە وە چەند توخمی تریشی تێدایە وەک سۆدیۆم، فۆسفات، کالیسیۆم، ئۆکسلەیت و یوریک ئەسید.
کاتێک ڕێژەی ئەم توخمانە لە میز زیاد دەکات یان ترشی میز زیاد و کەم دەکات بەپێی کات کە ئەم ناهاوسەنگیە ڕودەدات وادەکات ئەم توخمانە یەک بگرن پێکهاتەیەکی شێوە کریستاڵی دروست بکەن کە پێی دەوترێ بەردی گورچیلە، سەرەتا هەستی پێ ناکرێت بەڵام کاتێ دەجوڵێ بۆ ڕێڕەوەکانی میز یان بۆڕی میزی گرت هەست بە ئازارێکی زۆر دەکرێت.
لە تەمەنی ۲۰ -٥۰ ساڵی زیاتر ڕودەدات لە پیاواندا زۆرترە بەبەراورد بە ئافرەتان.

جۆرەکانی بەردی گوچیلە:-
‌ ٭calcium stones
٭uric acid stones
٭struvite stones
٭cystine stones

هۆکارەکانی دروستبوونی بەردی گورچیلە:-
۱-بۆماوەیی.
۲-میزنەکردن بۆ ماوەیەکی زۆر.
۳-زۆر خواردنی شەکر،خوێ،گۆشتی سوور.
٤-زۆر بەکارهێنانی دەرمانە ئازار شکێنەکان.
٥-کۆنتڕۆڵنەکردنی نەخۆشی شەکرە.
٦-خواردنەوە گازی و وزە بەخشەکان.
۷-قەڵەوی و وەرزش نەکردن.
٨-هەوکردنی بەردەوامی میز و میزەڕۆ.
۹-کەم خواردنەوەی ئاو و شلەمەنی.
۱۰- کەمی phو ستریک ئەسید لە میزدا .
۱۱-نەخۆشی parathyroid.

 

نیشانەکانی
توشبوون بە بەردی گورچیلە:-
۱-بوونی ئازارێکی زۆر لەلاکانی سک و ڕانەکان وخوارەوەی سک.
۲-گۆڕانی ڕەنگی میز واتە بوونی خوێن لەناو میز.
۳-لەرز و تا و ئاڕەقکردن.
٤-هێلێنج هاتن و ڕشانەوە.
٥-هەستکردن بە کزانەوەو سوتانەوە لەکاتی میزکردن.

دەستنیشانکردنی بەردی گورچیلە:-
۱-پشکنینی خوێن.
۲-پشکنینی میز.
۳-سۆنەری ناوسک.
٤-پشکنینی تیشک XR,CTC

چارەسەرکردنی بەردی گورچیلە:-
۱-نەشتەرگەری ئەگەر بەردەکە لە ٥ملم زیاتربوو.
۲-خواردنەوەی بڕێکی زۆر لەئاو بەلایەنی کەم ۲لیتر ئاو بڕی ئاوی پێویست ڕۆژانە بۆ پیاوان ۳٫٧ بۆ ئافرەتان ۲٫٧.
۳-خواردنەوەی شەربەتی هەنار، لیمۆ و نەعنا وەک هێورکەرەوە.
٤-دەرمانی Allopurinol(zyloprim) بۆ بەردی uric acid stones .
٥-دەرمانی Thiazide Diuretic بۆ بەردی ـcalcium stones.

ئامادەکردنی:-شەونم عبدالواحد علی
قوتابی قۆناغی یەکەمی بەشی دەرمانسازی پەیمانگای ڕەواندز