سەردێر

٤ هۆکار کە دەیسەلمێنێت توڕەبوون لە منداڵ لەسەر نمرە سوودی نییە، ٦ ڕێگاش کە پێت دەڵێت پێویستە چی بکەیت

بەپێی توێژینەوە کۆمەڵایەتیەکان توڕەبوون لە منداڵەکەت بەهۆی نمرەی خراپەوە کارێکی باش نییە و لەجیاتی ئەوە پێویستە ڕێگای دیکە بەکار بهێنیت.

 

ئەمەی خوارەوە دیارترین هۆکارەکانی زیانەکانی توڕەبوونە لە منداڵ بەهۆی نمرەی کەمەوە:

-کاتێک لەگەڵ بینینی نمرەی خراپ لە منداڵەکەت توڕەدەبیت، ئەوا تۆ هۆکارە سەرەکیەکەی کە بۆتە هۆی ئەوەی نمرەکانی باش نەبێت لەبیر دەکەیت.

-وادەکەیت منداڵەکەت ترسی لا درووستببێت و داوای هاوکاری نەکات.

-منداڵ کاتێک زۆر لێی توڕەدەبیت بەهۆی نمرەوە، دواتر ڕادێت لەگەڵیدا و چیدیکە هیچ کاریگەری لەسەری نابێت.

-منداڵ هەستدەکات کە زوڵمی لێکراوە، بۆیە پەرچەکردار وەردەگرێت و زۆرکات ئەنجامەکەی خراپتر دەبێت.

 

لەبری ئەوە دەتوانیت ئەم ڕێکارانە بگریتە بەر:

 

-بوار و شوێنی گونجاو بۆ منداڵەکەت و وانەخوێندنی تەرخان بکە

-ڕێگەی پشوودان و یاریکردن و دەرکردنی حەزەکانی خۆی لێمەگرە

 

-با پەیوەندیت لەگەڵ مامۆستاکەیدا هەبێت و ئاگاداری  ببە.

-خۆت چاودێری پێشکەوتنەکانی منداڵەکەت بکە و بزانە کە چی فێربووە و لە چیدا لاوازە.

-هەوڵبدە ڕێگاو شێوازی جیاواز بۆ فێرکردنی بەکار بهێنە و لەسەر یەک شێواز مەمێنەرەوە.

 

-بیریشت نەچێت منداڵەکەت توانای فێربوونی سنووردارە و زۆری لێمەکە، جگە لەوەی کاتی پشوودانی تەواوەتی پێبدە و لەسەر فێربوون گفتوگۆی لەگەڵدا بکە