سەردێر

ئەو کچەی لە هەولێر داوای باوەشی خۆڕایی کرد بە گریانەوە : شەو خەوم لێنەکەوتووە و بەهەڵە لەمن تێگەیشتوون

کارۆلین مارلینیی ، ئەو کچە سووریەی لە هەولێر داوای باوەشی دەکرد بە گریانەوە ڕایدەگەیەنێت کە بەهەڵە لەو تێگەیشوون.
کارۆلین کە خەڵکی سوریایە و بە سەردان لە شاری هەولێرە و یوتوبەرە دەڵێت” شەو خەوم لێنەکەوتووە، هەموو فەیسبووک بۆتە باسی من، ئەو کارەی من کردم چالێنجێکی جیهانییە و لە هەموو شارە بەناوبانگەکان ئەنجام دراوە”
کارۆلین وتوشیەتی”من ویستم لەو ڕێگەیەوە ئارامی هەولێر نیشان بدەم و خۆشەویستی لە نێوان خەڵکی سوریا و هەرێمدا درووستبکەم”