سەردێر

پێش ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا و پاش ڤاکسینەکە پێویستە چی بخۆیت و چی نەخۆیت؟

لەگەڵ زیاد بوونی ژمارەی ئەو هاونیشتمانییانەی کە پێکوتەی دژەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا وەردەگرن، ئەوپرسیارە دەکرێت کە کامانەن ئەو خۆراکانە باشترە بخورێن و کام جۆرانەن کە باشترە نەخورێن، وەڵامی ئەم پرسیارە لەم پۆستەدا بخوێنەوە:

١ – خواردنەوەی زیاتر لە هەشت پەرداخ لەئاو ڕۆژی پێش کوتان و زیاتر لە دە پەرداخ لە ڕۆژی کوتان و ڕۆژانی دواتر لە نێوان ژەمەکان.
٢ – دوور کەوتنەوە لە خواردنی قوتوو و ئامادەکراو.
٣ – خواردنی سەوزە ومیوەی هەمەجۆر و ڕەنگ جیاواز ڕۆژانە دوو بۆ چوارجار پێش و پاش ڤاکسینەکە.
٤ – نەخواردنی شیرینی وئیشی هەویر و خواردنەوە گازییەکان و وزەبەخشەکان و کحولییەکان.
٥ – خواردنی دانەویڵە تەواوەکان و پاقلەمەنییەکان و ماسی و گۆشتی پەلەوەر و چەرەس و شیرەمەنی.
٦ – نووستن لانی کەم حەوت سەعات شەوی پێش کوتان و شەوانی دوای وەرگرتنی ڤاکسینەکە.
٧ – خواردنی سووکە ژەمێک یەک بۆ دوو سەعات پێش ڤاکسینەکە وەک نان وماست یا کوپێک شیر.

ئامادەکردنی د. کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی
پسپۆڕی زانستی خۆراک