سەردێر

چۆن منداڵەکەت بەشێوازێکی ئایینی و گونجاو پەروەردە دەکەیت؟

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێنماییەکە بۆ ئەوەی منداڵەکەت بەشێوازێکی ئایینی و گونجاو پەروەردە بکەیت:

1ـ قەناعەتی پێبكە تەنها پشت بە خودا ببەستێت.
2ـ لەسەر پاك و خاوێنی پۆشاك و ماڵ ڕایبهێنە.
3ـ با جلی كوڕەكەت تایبەتمەندی كوڕانە و كچەكەت تایبەتمەندی كچانەی پێوە دیار بێت.
4ـ كورتەیەك لە بارەی ژیانی كەسێتیە مەزنەكان و پیاوچاكان و هاوەڵە مەزنەكان بۆ باس بكە، تا بەشێوەیەكی گونجاو لەگەڵ تەمەنەكەی سود و پەند لە ژیانیان وەربگرێت و بیانكاتە پێشەنگ بۆ خۆی.
5ـ جار جار بكەوەرە گفتوگۆ كردن و پرسیاركردن لەو كارەچاكانەی ئەنجامی داون. تاوەكو جیاوازی بكات لە نێوان ڕەفتارە باش و خراپەكان دا.
6ـ وەرزشەكان لای منداڵەكەت خۆشەویست بكە هانی بدە ئەنجامیان بدات بۆ نموونە ( ئەسپسواری و مەلەوانی و ..) یان هەر وەرزشێك كە منداڵەكەت دڵخۆش دەكات تاوەكو كاتە بەتاڵەكانی پێ پڕبكاتەوە.

سەرچاوە كتێبی: ڕێككردنەوەی هەڵسوكەوتی منداڵ
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا